Erbil 1°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 07:45

دۆناڵد تره‌مپ: پشت به‌ هه‌موو بژارده‌کان له‌ دژی کۆریای باکوور ده‌به‌ستین

كۆشكی سپی له‌ سه‌ر زاری سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ى بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو جیهان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا گوێی له‌ په‌یامی نوێی كۆریای باكوور بوو
کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی له‌ سه‌ر زاری سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ى بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو جیهان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا گوێی له‌ په‌یامی نوێی كۆریای باكوور بوو كه‌ ئه‌و رژێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ به‌ هیچ ستانداردێكی نێوده‌وڵه‌تی نادا و رێز له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناگرێ و هه‌ره‌شه‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ درووست كردووه‌. 

دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كۆریای باكوور ده‌بێته‌ هۆی زیاتر په‌راوێزخستنى ئه‌و وڵاته‌ و ئه‌مه‌ریكاش بۆ به‌رگری له‌ هاوپه‌یمانانی، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرێته‌ به‌ر. 

رۆژى سێشه‌ممه‌ كۆریای باكوور موشه‌كێكی نوێی تاقیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌ر خاكی ژاپۆندا تێپه‌ڕی و نزیكه‌ی 2700 كیلۆمه‌تری بڕی و له‌ زه‌ریا كه‌وته‌ خواره‌وه‌. 

بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و مژاره‌ش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا و شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به‌ پێویستیان زانی كه‌ كاردانه‌وه‌ی گونجاویان له‌وباره‌وه‌ هه‌بێ و هه‌روه‌ها داوای دانیشتنی به‌ په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیان كردووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.