Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 02:57

شه‌ڕی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ناحییه‌ی عیازییه‌ به‌رده‌وامه‌

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیتیحادی، فه‌ریق شاكر جه‌وده‌ت له‌باره‌ی جووڵه‌كردنیان بۆ سنووری ناحیه‌ی عیازییه‌ رایگه‌یاند
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیتیحادی، فه‌ریق شاكر جه‌وده‌ت له‌باره‌ی جووڵه‌كردنیان بۆ سنووری ناحیه‌ی عیازییه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌كی زۆر و بۆ پاڵپشتیكردنی فیرقه‌ی شازده‌ی سوپای عێراق له‌ سنووری ناحیه‌ی عیازییه‌ جووڵه‌مان كردووه‌، مه‌به‌ستیشمان هێڵی به‌رگری داعش له‌ سنووره‌كه‌ تێكبشكێنین و بۆ ناوه‌ندی ناحیه‌ی عیازییه‌ی بپه‌ڕینه‌وه‌. 

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هێزه‌كانیان له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق پاڵپشتی ده‌كرێت و بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له‌ سنووری عیازییه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن. 

له‌ هه‌مان كاتیشدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی سوپای عێراق. فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیتیحادی گوتیشی: هێزه‌كانمان له‌ سێقۆله‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری ناحییه‌ی عیازییه‌، سه‌ره‌تای گه‌مارۆدانی داعشه‌ له‌ سێ لاوه‌ و كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمبی كیمیایی تیرۆریستانی داعشمان دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ سنووری نێوان ته‌له‌عفه‌ر و عیازییه‌. 

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی بیستی ئابی دوو هه‌زار و حه‌ڤده‌ سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ وتاریكدا ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاند. 

له‌ ماوه‌ی هه‌شت رۆژدا شاری ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌، ته‌نها ناحیه‌ی عیازییه‌ له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ماوه‌ له‌ چنگ داعش رزگار بكریت، گومان ده‌كرێت چه‌كدارانی داعش له‌ شاری ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ پاشه‌كشه‌ی ناحیه‌ی عیازییه‌یان كردبێت.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.