وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (پێنتاگۆن) بڕیاریدا سزای لەسێدارەدانی نیزاڵ حەسەن كە تاوانبارە بە كوشتنی 13 سەربازی ئەمەریكی لە ساڵی 2009، بەشێوەی راستەوخۆ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بگوازێتەوە.
ئاژانسی (رۆیتەرز) لەسەر زاری بەرپرسێكی پێنتاگۆن گواستییەوە: پڕۆسەی لەسێدارەدانی نیزاڵ حەسەن کە تاوانبارە بە کوشتنی 13 کەس لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر سەربازگەی فۆرت هۆد لە ویلایەتی تێکساس لە ساڵی 2009، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئینتەرنێت پەخشدەکرێت.
بەپێی یاسای سەربازیی ئەمەریكا، بۆ جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی نیزاڵ حەسەنی تەمەن 56 ساڵ، پێویستە ڕەزامەندی پێشوەختەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا وەربگیرێت.
رۆژی دووشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ لەسەر ڕاسپاردەی پیت هێگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا، واژووی لەسەر فەرمانی لەسێدارەدانی نیزاڵ حەسەن كرد.
بڕیارە پڕۆسەی لەسێدارەدانی نیزاڵ حەسەن لە رۆژی 3/12/2026 بەشێوەی ڕەمیكردن بە تەقە جێبەجێ بكرێت.
بەمەش نیزاڵ حەسەن کە پێشتر پزیشکی دەروونی بووە لە سوپای ئەمەریکا، دەبێتە یەکەم کەس کە لە دوای ساڵی 1945ـەوە سزای لەسێدارەدانی بە ڕەمیكردن لەلایەن سوپای ئەمەریکاوە بەسەردا جێبەجێ بکرێت.
رووداوەكە بەمشێوەیە ڕوویدابوو، چەند هەفتەیەك بەر لەوەی بە ئەركێكی سەربازی ڕەوانەی ئەفغانستان بكرێت، نیزاڵ حەسەن لە بەرەبەیانێكی ساڵی 2009 لەناو بنكەی تەندروستی سەربازگەی فۆرت هۆد لە ویلایتی تێكساس، تەقەی هەڕەمەكی لە سەربازە هاوڕێیەكانی كرد و لە ئەنجامی رووداوەكەش 13 سەربازی ئەمەریكی كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.