Erbil 31°C پێنجشەممە 08 تشرینی یەکەم 00:19

بانكی ناوەندیی عێراق: بڕیاری بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بۆ زیادكردنی داهاتی عێراقە

100%

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرای كرد كە بڕیاری دەستکاریکردنی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقیدا، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزیی بەپەلە بووە، ئامانجیش لێی كەمكردنەوەی كورتهێنان و زیادكردنی داهاتە.

حەیدەر غازی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: عێراق ئێستا لە دۆخێکی ئاڵۆز و دژواردایە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت، ئەمەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی داهاتەکان.

گوتیشی: بڕیاری دەستكاریكردنی بەهای دۆلار و دراوە بیانییەكان لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا پرۆسەیەکی خۆپارێزیی بەپەلەیە، بە ئامانجی بەردەوامیدان بە لایەنی دارایی و دابینکردنی پێداویستییەکانی بودجە.

ئاماژی بەوەش دا: سەرەڕای کاریگەرییە نەرێنییەكانی لە ئێستادا، بەڵام بڕیارەکە بۆ ڕێگریکردن بووە لە زیانی گەورەتر کە ڕەنگە لە داهاتوودا ڕووبەڕووی عێراق ببێتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق جەختیشی كردەوە کە دەستکاریکردنی نرخی دۆلار لە داهاتوودا بووژاندنەوەی پیشەسازی و بەرهەمی نیشتمانی دروست دەكات، بەهۆی زیادکردنی بەرهەم و پشتبەستن بە کەلوپەلی ناوخۆیی لە بڕی هاوردەکراودا.

حەیدەر غازی لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە حکوومەتی عێراق کار دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و توندکردنەوەی ڕێکارەکانی پشکنینی کەلوپەل و ڕێکخستنی هاتنەژوورەوەیان بەپێی ڕێڕەوە یاسایی و فەرمییەکان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.