وەزیری گەیاندنی عێراق رایگەیاند كە بڕیاریانداوە پێش وادەی خۆی و لە دوای دوو مانگی دیكە، ئەپڵیكەیشتنی وەیز (WAZE) لە تەواوی عێراق قەدەغە بكەن.
مستەفا سەنەد وەزیری گەیاندنی عێراق لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە: بەهۆی كاردانەوەی هاووڵاتییان لەبارەی بڕیاری قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشتنی وەیز، بڕیارماندا وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكە پێش بخەین.
مستەفا سەنەد هەروەها بڵاوی كردۆتەوە: بڕیاربوو ئەپڵیكەیشتنی (WAZE) لە سەرەتای 2027 لە عێراق قەدەغە بكرێت، بەڵام بڕیارماندا بڕیارەكە پێش بخەین و لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەم (مانگی 12)ی داهاتوو دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.
مستەفا سەنەد هەر ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتێكی دیكەدا رایگەیاندبوو كە لە سەرەتای ساڵی نوێی 2027، ئەپڵیكەیشتنی (WAZE) لە تەواوی عێراق قەدەغە دەكرێت.
وەزیری گەیاندنی عێراق هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە كە ئەپڵیكەیشنەكە دروستكراوی وڵاتی ئیسرائیلە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.