بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمرۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان زیاد دەکات. بارانبارینەکە لە ناوچە شاخاوییەکان، ئیدارە سەربەخۆکان و سەنتەری پارێزگاکان بە شێوەی نمەباران و لێزمەبارانی کورتخایەن لەگەڵ هەورەبرووسکە دەبێت. لە شەودا پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆکە بە لاوازی لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە، بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ. لە پارێزگای هەولێر، سۆران و ڕاپەڕین ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و تەنها ئەگەرێکی کەم بۆ نمەباران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە. پلەی گەرما 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 28 | 25 |
| سلێمانی | 24 | 22 |
| دهۆک | 25 | 23 |
| هەڵەبجە | 26 | 24 |
| زاخۆ | 26 | 23 |
| پیرمام | 25 | 22 |
| چەمچەماڵ | 28 | 26 |
| گەرمیان | 29 | 26 |
| ئاکرێ | 26 | 24 |
| حاجی ئۆمەران | 20 | 18 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.