پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات كە لە ماوەی 9 مانگی رابردووی ئەمساڵدا، لەسنووری گەرمیان 11 كەس بەهۆی رووداوەكانی ماتۆڕسكیل گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی گەرمیان: لە ماوەی 9 مانگی ئەم ساڵدا لە سنووری گەرمیان کۆی گشتی 204 ڕووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل ڕوویداوە، بەهۆیانەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 194 کەسیش بریندار بوون.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشدا كە بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل، بەردەوام هۆشدارییان داوەتە شوفێرانی ماتۆڕسکیل بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی خۆیان و سەلامەتیی هاووڵاتییان.
دووبارە داوایان لە ماتۆڕسواران كرد بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و هاووڵاتییان، ڕێنماییەکانی هاتوچۆ جێبەجێ بکەن و خۆیان لە خێرایی و مەترسییەکان بپارێزن.
جەختیشی كردەوە كە لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و بە مەترسیدانانی گیانی خۆیان و هاووڵاتییان، ماتۆڕسواران تووشی سزای یاسایی دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.