Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 22:33

دژەتیرۆری عێراق زانیاری نوێ لەبارەی شەڕەكەی ئەمڕۆی پردێ بڵاو دەكاتەوە

100%

دەزگای دژەتیرۆری عێراق نوێترین زانیاری لەبارەی شەڕەكەی ئەمڕۆی نێوان هێزەكانیان و سێ تیرۆریستی داعش لە شارۆچكەی پردێ لە سنووری پارێزگای كەركووك بڵاوكردەوە.

دژەتیرۆری عێراق لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت: هێزەكانمان ئەمڕۆ یەكشەممە ئۆپڕسیۆنێکی تایبەتیان لە شارۆچكەی پردێ لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامدا.

هێزەكانمان لە ئۆپڕاسیۆنەكەدا ڕووبەڕووی سێ تیرۆریستی داعش بوونەوە، لە ئەنجامدا دوو لە تێرۆریستەکان کوژران و ئەوەی سێیەمیان دەستگیر کرا.

دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە ئۆپەرسیۆنەكە بە فەرمانی دادوەر و لە چوارچێوەی هەوڵە ئەمنی و هەواڵگیرییەكان بۆ ڕاوەدوونانی تێرۆریستانی داعش، ئەنجامدراوە.

پێشتریش شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی شەڕەكە رایگەیاندبوو: جگە لە كوژرانی دوو تیرۆریستە داعشەكە و دەستگیركردنی ئەوەی سێیەمیان، دوو ئەندامی هێزەكانی دژەتیرۆری عێراقیش لە ئۆپڕاسیۆنەكەدا بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشدابوو كە بەداخەوە لە كاتی رووبەڕووبوونەوەكەدا هاووڵاتییەك (كە مێرمنداڵێكی كوردە) فیشەكی بەركەوتووە و كوژراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.