Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 00:40

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی و گەلی سعوودییە دەكات

100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی و گەلی سعوودییە كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردۆتەوە، رایگەیاندووە "بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای شانشینی عەرەبی سعوودییە و محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود جێنشینی شانشینی عەرەبیی سعوودییە و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، هەروەها حکوومەت و گەلی برای شانشینی عەرەبیی سعوودییە دەکەین".

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاندووە "هیوای بەردەوامیی پێشکەوتن و گەشەسەندن بۆ شانشینی عەرەبیی سعوودییە و گەلەکەی دەخوازین، و شانازی بە پەیوەندیی دۆستایەتی و هاوکاریی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی سعوودییەدا دەکەین".

سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە "چاومان لەوەیە ئەو پەیوەندییانە بەرەوپێش ببەین و ئاسۆكانی فراوانتر بكەین، بەجۆرێك لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەكاندا بێت و ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.