Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 00:40

سوپای پاسداران كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای رادەگەیەنێت

100%

سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای سوپاكەیانی راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەكان فەرماندەكە چەند رۆژێك پێش ئێستا و لە كاتی رووبەرووبوونەوە لەگەڵ چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن لە باشووری ئێران كوژراوە.

سوپای پاسداران رایگەیاند: عەمید حوسێن زەریفی فەرماندەی بارەگای (ئۆپراسیۆنی سەجاد) لە شاری سەراوان لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکدا دژی جوداخوازان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری ئێران كوژراوە.

پێشتر لە ڕۆژی 12ی ئەیلوولی ئەم مانگەدا، شەڕ و پێكدادانی سەخت لەنێوان سوپای پاسداران و چەکدارانی ڕێکخراوی (جەیشولعەدل)ی بەلووچیی ئۆپۆزسیۆن لە شاری سەراوان رووی دابوو.

ئەو كات ڕاگەیەنرابوو كە لە شەڕ و پێكدادانەكاندا فەرماندەیەك و چەند ئەندامێكی سوپای پاسداران كوژراون، لەبەرامبەریشدا چەند چەكدارێكی ڕێکخراوی جەیشولعەدلیش كوژراون.

شاری سەراوان و ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری ئێران کە زۆرینەی دانیشتووانەكانی سوننە مەزهەبن و هاوسنوورن لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان، ماوە ماوە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن و هێزە ئەمنییەكانی ئێران روو دەدات بەهۆی چالاکیی گرووپەكانی دژبەری ڕژێمی تاران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.