بەرگریی شارستانیی هەولێر روونكردنەوەی لەبارەی رووداوی خنكانی گەنجێك لەناو حەوزێكی ماسیدا لە گوندێكی سنووری شاری هەولێر بڵاو كردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 4:30 خولەک بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگاداركرایەوە لە ڕووداوی خنكانی گەنجێك لە حەوزێكی ماسیدا لە گوندی قۆریتان لە رۆژئاوای شاری هەولێر.
ئەو گەنجەی خنكاوە ناوی (عەلی محەمەد خزڕ) تەمەن 21 ساڵ بە نەتەوە عەرەبە.
رووداوەكە بەمشێوەیە بووە، گەنجەكە لە كاتی كاركردندا كەوتۆتە ناو حەوزی ماسییەكە و خنكاوە.
تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر دوای نیو كاتژمێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمی گەنجەكەیان لەناو حەوزەكە دەرهێنا، دواتر رەوانەی پزیشكی دادی هەولێریان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.