Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 08:52

دەست بە ڕێكارەكانی پلەبەرزكردنەوە و خەرجكردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكوومەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری دا دەست بە ڕێكارەكانی پلەبەرزكردنەوە و خەرجكردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

دانەر عەبدولغەفار گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە (كوردستان تیڤی)ی ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی بودجەی راسپارد رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و خەرجکردنی دەرماڵە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات، بە مەبەستی یەکسانکردنی مافەکانیان لەگەڵ فەرمانبەرانی حکوومەتی فیدراڵ.

دانەر عەبدولغەفار ڕاشیگەیاند: بڕیارەکە دوای نووسراوێکی فەرمی دێت بۆ وەزیری دارایی بە ئامانجی نەهێشتنی جیاوازی و بەدیهێنانی دادپەروەری، بەتایبەت دوای ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چەندین ساڵ لەو شایستانە بێ بەش کرابوون.

كوردستان تیڤی هەروەها زانیویەتی، هەوڵەکان بۆ ئەوەن ساڵانی رابردووی ڕاگیرانی پلەبەرزکردنەوە بۆ فەرمانبەران هەژمار بکرێنەوە و هەروەها تەواوی شایستە داراییە کەڵەکەبووەکانی پەیوەست بەو ماوەیەش بە تەواوی خەرج بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.