Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 10:15

پاکستان 10 پێگەی لە ئەفغانستان بۆردومان کرد

100%

وەزارەتی زانیاریی پاکستان ڕایگەیاند کە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و درۆن، 10 پێگەیان لەناو خاکی ئەفغانستان بۆردومان کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئەیلوول، عەتاڵڵا تارار وەزیری زانیاریی پاکستان، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)ەوە ڕایگەیاند: پاکستان ئۆپەراسیۆنێکی ورد و دیاریکراوی بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و درۆن ئەنجام دا و 10 پێگەی لە ئەفغانستان کردە ئامانج.

عەتاڵڵا تارار جەختی لەوەش کردەوە کە هێرشەکان بە وریایی و بە پلان ئەنجام دراون و تەنیا ئەو ئامانجە سەربازییانەیان کردووەتە ئامانج کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە هەوڵەکانی هێرشکردنە سەر خاکی پاکستانەوە هەبووە.

حکوومەتی پاکستان دراوسێکەی (ئەفغانستان) تۆمەتبار دەکات بەوەی کە حەشارگەی تیرۆریستانی لە خاکی خۆیدا دروست کردووە و ڕێگەیان پێ دەدات لەوێوە هێرش بکەنە سەر پاکستان.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.