Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 10:14

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 1300 باری پڕ لە پارچەی چەکی بۆ ئێران ناردووە

100%

ڕۆژنامەی (The Wall Street Journal) بڵاویکردەوە، بەپێی داتاکانی گومرگ، لە 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2026ـدا، چین نزیکەی 1300 باری ئاسمانیی پڕ لە پارچەی درۆن و موشەکی بۆ ئێران ڕەوانە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم بارە ئاسمانییانە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان هەبووە لە بەردەوامیدان بە بەرنامە سەربازی و چەکدارییەکانی ئێران لە سایەی سزاکانی ئەمریکادا. ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە چەند نموونەیەکی ورد کردووە: یەکێک لە بارەکان لەو ڕۆژەدا گەیشتووەتە ئێران کە ئەمریکا و ئێران لە مانگی نیساندا گەیشتنە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە دوای تەنیا 2 ڕۆژ لەو ڕێککەوتنە، بارێکی دیکە گەیشتووە کە بەهای پارچەی درۆنەکانی تێیدا زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلار بووە.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ جەختی لەوە کردووەتەوە کە زیادبوونی بەرچاوی گەشتە بارهەڵگرەکانی نێوان چین و ئێران، هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی ئێران بتوانێت بەرنامە سەربازییەکەی لە سەردەمی جەنگ و سزاکاندا لە ژێر دەستی ئەمریکادا ڕابگرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.