Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 08:52

پۆلیس راگەیەنراوێك لەبارەی رووداوی كوشتنی ئافرەتێك لە هەولێر بڵاو دەكاتەتەوە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر راگەیەنراوێك لەبارەی ڕووداوی كوشتنی ئافرەتێك بەناوی سەوسەن ئیبراهیم محەمەد لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە گوندی پیڕەشی شاری هەولێر بڵاو دەكاتەوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوەكەدا دەڵێت: ئەمڕۆ چوراشەممە کاتژمێر 1:30ـی پاش نیوەڕۆ، ئاگادار کراینەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی (پیرەش) سەر بە سنووری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان.

هەروەها رایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەكە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی مەبەست، دەرکەوت کە ژنێک بە ناوی (سەوسەن ئیبراهيم محەمەد) لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە ناوی (إ، إ، م) بە چەقۆ کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند: لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەی بنکەی کەسنەزان بە هاوکاریی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کرا.

جەختیشی كردەوە كە تا ئێستا لێکۆڵینەوەكان لەسەر ڕووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.