Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 02:08

تره‌مپ: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش باش بووه‌

100%

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەک لەنێوان بەرپرسێکی ئەمریکی و شاندی ئێران کە بەشدارن لە کۆبوونەوەکانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک ئەنجامدراوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باش بووه‌.

دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بەرپرسێکی ئەمریکی لەگەڵ شاندی ئێران له‌ نیۆیۆڕك كۆبووه‌ته‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ماوه‌ی 3 کاتژمێری خایاندووه‌، هه‌روه‌ها کۆبوونەوەیەکی باش بووه‌.

تره‌مپ گوتیشی كه‌ کۆبوونەوەی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا لەگەڵ شاندی ئێرانی زۆر بەرهەمدار بووه‌، جارێكی دیكه‌ دووپاتی كرده‌وه كه‌‌ "لە بەرژەوەندی ئێراندایە ڕێککەوتن بكات".

تره‌مپ زانیاری زیاتری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ خستەڕوو و گوتی: کوشنەر و ویتکۆفیش لەو کۆبوونەوەیه‌دا لەگەڵ شاندی ئێران ئامادە بوونه‌. هیواشی خواست کە لە کۆتاییدا لەگەڵ ئێراندا بگه‌نه‌ ڕێککەوتن و چارەسەرێكی كۆتایی.

ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بەرپرسێکی ئێرانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاشکرای کردبوو کە وڵاتەکەی پێشنیازێکی نوێی ئاڕاستەی ئیدارەی ئەمریکا کردووە بۆ وەستانی شەڕ و کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكاندا.

ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر زاری بەرپرسێكی ئێران گواستییەوە: ئێران پێشنیازێكی نوێی داوه‌ته‌ ئیدارەی ئەمریكا، پێشنیازه‌كه‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌: لە ماوەی 7 ڕۆژدا گەرووی هورمز ده‌كه‌نه‌وه‌، بەو مەرجەی ئەمریكاش لای خۆیەوە گوشارە سەربازییەکان کەم بكاتەوە و گەماڕۆکانی سەر ئێران سووك بكات یاخود هەڵبگرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.