دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران كه‌مێك پێش ئێستا ڕایگەیاند، سه‌رجه‌م گەشتە ئاسمانییه‌كان لە تارانەوە بۆ بەغدا لە ئه‌مشەوە هەڵدەوەشێنرێنەوە.
گوتەبێژی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران رایگه‌یاند: لە دوای كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه فڕۆکەخانەکانی بەغدا و مەسقەت پێشوازی لە گەشتە فڕۆکەوانییەکانی ئێران ناکەن.
راشیگه‌یاند: لە ئێستادا لەگه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی گەشته ئاسمانییه‌كان له بەغداوه بگۆڕین بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف.
گوتیشی كه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئێران بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌نێویشیاندا بۆ ئیستەنبوڵ، به‌رده‌وامه و بەپێی خشتەی دیاریکراو ئه‌نجام ده‌درێن.
ئەم بڕیارەی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران له كاتێكدایه کە، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە لە 23ی ئەیلوولەوە سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران لە سەرانسەری جیهان لە کارکردن دەوەستن، بڕیاره‌كه‌ش له‌چوارچێوه‌ی سزا و گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دێن بۆ سەر ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.