Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 02:07

ئێران پێشنیازێكی نوێی داوەتە ئەمریكا

100%

بەرپرسێکی ئێرانی ئاشکرای کردووە کە وڵاتەکەی پێشنیازێکی نوێی ئاڕاستەی ئیدارەی ئەمریکا کردووە بۆ وەستانی شەڕ و کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكاندا.

ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر زاری بەرپرسێكی ئێران گواستییەوە: ئەو شاندەی ئێران كە ئێستا لە نیویۆرکن بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەلان سەرۆكایەتی ئێرانەوە دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە بۆ دووبارە زیندووكردنەوە و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ دیپلۆماسییەكان لەگەڵ ئەمریکا.

بڵاویشی كردەوە: شاندەكەی ئێران لە نیویۆڕک دەسەڵاتی ئەوەیان پێدراوە لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا بكەن بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە کردەوە سەربازییەکان.

بەرپرسەكەی ئێران بە میدیا ئەمریكییەكەی راگەیاندووە: ئەو پێشنیازە نوێیەی كە بە ئیدارەی ئەمریكای دراوە ئەوەیە كە ئێران لە ماوەی 7 ڕۆژدا گەرووی هورمز بکاتەوە، بەو مەرجەی ئەمریكاش لای خۆیەوە گوشارە سەربازییەکان کەم بكاتەوە و گەماڕۆکانی سەر ئێران سووك بكاتەوە یاخود هەڵبگرێت.

 ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم پێشنیازە نوێیەی ئێران چەند رۆژێكە و لە ڕێککەوتی 16ی ئەیلوول لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە ڕادەستی ئەمریکا کراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.