ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە سزایەكی توندی بەسەر پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراقدا سەپاند، سزاكەش هەم پێبژاردنە هەم زیندانیكردن.
دادگای كەرخ لە بەغدا بڕیاری دا بە پابەندكردنی جەمال كەربوولی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە پێدانی بڕی 4.5 ملیۆن دۆلار بە سەرۆكی كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی.
دادگای كەرخ هەروەها سزایەكی دیكەشی بەسەر جەمال كەربوولی سەپاند، ئەویش زیندانیكردنە بۆ ماوەی یەك ساڵ.
وێنە: نووسراوی دادگای كەرخ سەبارەت بە سزادانی جەمال كەربوولی:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.