حكوومه‌تی عێراق بڕیاریداوه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئێران رابگرێت، بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق هێڵه ئاسمانییه‌كانی ئێرانی ئاگادار كردۆته‌وه كه گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته راده‌گرێت، به‌ڵام تا ئێستا به نووسراوی فه‌رمی په‌یامه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
وه‌ستانی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان له عێراقه‌وه بۆ وڵاتی ئێران له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هۆكاری وه‌ستانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئێران، په‌یوه‌ندی به سزاكانی ئه‌مریكاوه هه‌یه كه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندوویه‌تی، له‌نێویشیاندا كه‌رتی فڕۆكه‌وانی.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان، بڕیاره‌كه ته‌نیا گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌گرێته‌وه، واته گه‌شته وشكانییه‌كان له ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراقه‌وه بۆ وڵاتی ئێران راناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا چه‌ندین سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، له‌نێویاندا كه‌رتی فڕۆكه‌وانی ئێرانی بوو كه 27 كۆمپانیای ئێرانی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی خسته لیستی سزاكانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.