ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانیان کرد کە پەیوەست ببن بە وادەی دیاریکراوی کشانەوەیان لە عێراق لە 30ی ئەم مانگەدا، جەختیشی لە ڕەتکردنەوەی هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری عێراق لە دوای ئەو ڕێکەوتەدا کردەوە.
موقتهدا سهدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئهمڕۆ یهكشهممه لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "کشانەوهی هێزهكانی هاوپهیمانان سوودی بۆ عێراق و ئەمریکا و تەنانەت ههموو جیهانیش دەبێت". هۆشداریشی دا لەوەی كه ئهم كشانهوهیه نەبێتە سەرەتایەک بۆ دەستوەردانی دەرەکی کە زیان بە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق بگەیەنێت.
موقتهدا سهدر ههروهها ڕەتکردنەوەی خۆی بۆ هەر دەستوەردانێک لەلایەن وڵاتانی دراوسێ و جیهان دەربڕی و داوای لە سیاسییەکانی عێراق کرد کە داواکاری بۆ دەستوەردانی ئەمریکی دووبارە نەکەنەوە. جەختیشی لەسەر توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پاراستنی وڵات کردەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە دەبنە یەک ڕیز دژی هەر دەستوەردانێکی دەرەکی. هیواشی خواست ڕێکەوتی 30ی ئەیلوول ببێتە سەرەتایەک بۆ گەشەسەندنی عێراق و کۆتاییهاتن بە گەندەڵی، زوڵم، دیکتاتۆری، داگیرکاری و تیرۆر.
لە کۆتاییدا راگهیهنراوهكهدا موقتهدا سەدر جەختی لە پێویستی بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان کردەوە لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.