سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه به‌م نزیكانه بڕیارێكی گرنگ له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌دات، باشتر وایه ئه‌وان ره‌فتاری خۆیان چاك بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (فۆكس نیوز) رایگه‌یاند: پرسیاره‌كه هه‌مووان ئه‌وه‌یه كه كه‌ی و چۆن هه‌موو ئێران له‌ناو ده‌به‌م، بۆیه باشتره ئێرانییه‌كان ره‌فتاری خۆیان باش بكه‌ن.
راشیگه‌یاند: نزیكم له ده‌ركردنی بڕیارێكی گرنگ سه‌باره‌ت به ئێران، باشتر وایه ئه‌وان ره‌فتاریان باش بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و خۆی كراوه‌یه به‌رامبه‌ر بیرۆكه‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران له نیۆیۆڕك.
له‌باره‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نیش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی: له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵیاندا و هه‌ردوولامان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین هێرش نه‌كه‌ینه سه‌ر یه‌كتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.