Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 23:06

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ سێیەمجار دەنگی بە كۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران دا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سێیەم جار، دەنگی بە بڕیارێک دا کە ئامانج لێی کۆتایی‌هێنانە بە هێرش و کردەوە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەپێی یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگ بڕیارەکەی بە دەنگی 220 ئەندام لە بەرامبەر 204 دەنگ پەسەند کرد، کە ئەمەش سێیەم هەوڵی لەو شێوەیەیە كە بۆ ڕاگرتن و کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێراندا.

لە پڕۆسەی دەنگدانەكەدا حەوت پەرلەمانتاری کۆمارییەکان چوونەتە ڕیزی دیموکراتەکانەوە و دەنگیان بە بڕیارەکە داوە، کە ئەمەش بەراورد بە هەوڵەکانی پێشوو لە مانگەکانی حوزەیران و تەمووزی ڕابردوودا، زیادبوونی پشتگیریی کۆمارییەکانی دەردەخات.

بەپێی بڕیارەکە، ئیدارەی ئەمریکا پابەند دەکرێت بە کشانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە ھەر کردەوەیەکی شەڕکەرانە دژی ئێران، جگه لەو هێزانەی کە بۆ بەرگریکردن لە پێگە و بنکەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێویستن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.