Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 16:35

برای پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

بەفەرمانی دەستەی دەستپاكی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە هێزە ئەمنییەكان هەڵیان كوتایە سەر ماڵی برای پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق و بەتۆمەتی ساختەكردن و گەندەڵییەوە دەستگیریان كرد.

ئەو كەسەی دەستگیركراوە برای داود عێدان ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە و لە ماڵەكەی خۆیدا لە پارێزگای زیقاڕ دەستگیركراوە.

لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبار لەنێو ماڵەكەیدا دەستبەسەر دەیان مامەڵەی زەویوزار و چەكی دارایی و نووسراوی ساختەی شارەوانی گیراوە.

بەپێی زانیارییەكان تۆمەتبارەكە بە پێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراق دەستگیر كراوە كە تایبەتە بە گەندەڵی و فێڵ و ساختەكردنی مامەڵە و نووسراوی حكوومەت.

دەستەی دەستپاكی عێراق هەفتەی رابردوو ئاشكراكردنی تۆڕێكی گەندەڵی و ساختەكردنی نووسراوی حكوومەتی لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناسڕییە سەنتەری پارێزگای زیقاڕی راگەیاند، ناوی بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانییەكە و چەند فەرمانبەرێك لەنێو تۆڕەكەدا هەبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.