Erbil 31°C یەکشەممە 13 ئەیلوول 15:45

کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی دەخرێتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی

100%

لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ بەگەڕخستنی یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی کارەبای نیشتمانی بۆ کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی لە ناوچەی بازیان دابین کرا.

پڕۆژەی کارەبای کارگەکە بە ستانداردێکی پێشکەوتووی تەکنیکی جێبەجێ کراوە، کە پێکهاتووە لە:

- ڕاکێشانی هێڵێکی تایبەتی (132KV) بە مەبەستی گەیاندنی وزەی کارەبا بە شێوازێکی جێگیر و بەردەوام.

 - دروستکردنی وێستگەیەکی تایبەتی گۆڕینی کارەبا لەناو کارگەکەدا، کە توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی وزەی کارگەکەی هەیە و بە پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیا ئامادە کراوە.

بەستنەوەی ئەم کارگەیە بە کارەبای نیشتمانی، وەرچەرخانێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی بەرهەمهێنان. چیمەنتۆی سلێمانی وەک یەکێک لە گەورەترین پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە پڕکردنەوەی پێداویستی بازاڕەکانی ناوخۆ بە چیمەنتۆ و کەمکردنەوەی هاوردەکردن.

بەگەڕخستنی ئەم کارگەیە تەنها سوودی ئابووری نابێت، بەڵکو کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و بازاڕی کار. چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا و لەگەڵ دەستپێکی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆدا، سەدان هەلی کاری راستەوخۆ بۆ دانیشتووانی ناوچەی بازیان و دەوروبەری بڕەخسێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بوژانەوەیەکی بەرچاو لە ژێرخانی ئابووری ناوچەکەدا.

لە ئێستادا کارگەکە ئامادەکاری کۆتایی دەکات بۆ ئەوەی بە تەواوی وزەی خۆیەوە بکەوێتە کار و بەرهەمەکانی بخاتە بازاڕەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.