ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی نیپاڵ بەردەوام ڕوو لە هەڵکشانە و لە نوێترین ئاماردا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو کراوەتەوە، ژمارەی قوربانییەکان بۆ 903 گیانلەدەستدان و 4 هەزار و 247 بێسەروشوێن بەرزبووەتەوە.
دەستەی نیشتمانیی نیپاڵ بۆ بەڕێوەبردنی بارودۆخە فریاگوزارییەکان ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ئەو لافاوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە نیپاڵ لەسەر سنووری چین ڕووی دا، بۆ 903 گیانلدەستدان و4,247 بێسەروشوێن بەرز بووەتەوە.
هاوکات میدیاکانی چین بڵاویان کردووەتەوە کە 16 کەس گیانیان لەدەست داوە و 546 کەسی دیکەش لە خاکی چیندا بێسەروشوێنن، بەمەش کۆی گشتی و کاتیی ژمارەی قوربانییەکان بۆ 919 گیانلەدەستدان و 4,793 بێسەروشوێن بەرز دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.