Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 01:40

سوپای پاسداران هەڕەشەی وەڵامی توندی بۆ بۆردومانکردنی دوورگەی لارک دەکات

100%

سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەكی توند بۆ بۆردومانکردنی دوورگەی لارک لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران دەكات.

سوپای پاسداران لەبارەی هێرشەكە ڕایگەیاند: دەستدرێژیی دوژمن بۆ سەر دوورگەی لارک بە سزادانی توندی دەستدرێژکار وەڵام دەدرێتەوە.

سوپای پاسداران دانی بەوەشدانا كە لە ئەنجامی هێرشەكە، ژمارەیەك چەكدار و هاووڵاتییان كوژراون.

ئەمشەو یەكشەممە بە دوو مووشەك هێرشكرایە سەر دوورگەی لارك لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران. میدیاكانی ئێران رایانگەیاند كە هێرشەكە كوژراو و برینداری لێ كەوتۆتەوە.

هەر ئەمشەو یەكشەممە بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشكرای كرد كە هێرشەكە لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامدراوە و بە دوو مووشەك سوپای پاسدارانیان لە دوورگەی لارک لە باشووری ئێران بۆردومان کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.