بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە گەڕەكی 99ی زانكۆ هێرشی كردبووە سەر ماڵی خەزووری.
پۆلیسی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی 99ی زانکۆ لە شاری هەولێر، هاووڵاتییەک بە دەمانچە هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گوڵەی لێکردن".
راشیگەیاند "تۆمەتبار لە ئاکامی دەستڕێژەکەدا خەزوور و هاوسەرەکەی بریندار كرد، هەروەها لە رووداوەكەدا خوشکی هاوسەرەكەی دەستبەجێ گیانی لەدەست دا".
هەروەها رایگەیاند: هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، توانییان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەين.
پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە كە لێکۆلینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردوامە و تۆمەتباریش ڕێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر و یاسا سەروەر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.