Erbil 31°C شەممە 29 ئاب 08:06

مه‌سعوود پزیشكیان بۆ ئه‌مریكا: ته‌سلیم بوون له‌ فه‌رهه‌نگی ئێراندا نییه‌

کوردستان TV
100%

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندووه‌، "ئەمریکا به‌ هیچ دەستکەوتێک ناگات لە ڕێگەی ئەو سزا ئابوورییانه‌ی کە ڕایگەیاندووە. " ده‌شڵێت ئێران زۆر خۆڕاگرتره‌ له‌و جۆره‌ فشارانه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی ئا، ئاژانسی هه‌واڵی "ئیسنا" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مه‌سعوود پزیشكییان ڕایگەیاندووە، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێوشوێنانەی حکوومەت گرتویەتییەبەر، ئەمریکا لەم قۆناغەدا بە فشاری ئابووری هیچ دەستکەوتێک بەدەست ناهێنێت.

پزیشكیان جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، هەروەک چۆن لەم شەڕەشدا ئه‌مه‌ریكا نەیتوانی هیچ دەستکەوتێک بەدەستبهێنێت به‌هێزی چه‌ك و سه‌ربازیی به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ فشاری ئابووریش ناتوانێت به‌و ئامانجه‌ بگات.

سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕاشیگه‌یاندووه‌، ئێران به‌ خۆڕاگریی و هێزی زۆره‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌موو فشاره‌كان ده‌بێته‌وه‌ و ته‌سلیم بوون له‌ فه‌رهه‌نگی ئێراندا نییه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.