Erbil 31°C شەممە 29 ئاب 12:13

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا : پشتیوانی ئۆکراینا دەکەین

Kurdistan Ahmed
100%

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 35ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئۆکراینا، پشتیوانیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ گەلی ئۆکراینا دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە لەندەن بۆ هەر ماوەیەک پێویست بێت لە پشت کیێڤ دەمێنێتەوە.

لە پەیامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەریتانیا ئەمڕۆ و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدییانەی هاتوونەتە پێشی.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو دۆستایەتییە بەهێزەی لە نێوان هەردوو وڵاتدا دروست بووە، زۆر لەو "جەنگە نایاساییە" درێژخایەنتر دەبێت کە ڕووسیا دژی ئۆکراینا دەستیپێکردووە. ئەم هەڵوێستەی لەندەن دووپاتکردنەوەی ئەو بەڵێنانەیە کە پێشتر حکوومەتی بەریتانیا بە ئۆکرانیای دابوو بۆ دابینکردنی هاوکاریی سەربازی، مرۆیی و دارایی لە پێناو سەقامگیریی ناوچەکە و پاراستنی بەها دیموکراسییەکان.

پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و ئۆکراینا لە دوای دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی ڕووسیا لە شوباتی 2022دا، چووەتە قۆناغێکی ستراتیژیی قووڵ و لەندەن وەک یەکێک لە گەورەترین پشتیوانانی سەربازیی کیێڤ لە ئەوروپادا دەردەکەوێت. بەریتانیا جگە لە دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو و تانک و موشەکی دوورمەودا، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە مەشقپێکردنی هەزاران سەربازی ئۆکرانی لە ناو خاکەکەیدا. ئەم پشتیوانییە بەردەوامە وەک بەشێک لە سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا دەبینرێت بۆ سنووردارکردنی هەژموونی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و دڵنیابوونەوە لە پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.