Erbil 31°C پێنجشەممە 27 ئاب 04:41

سوپای یەمەن هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر حووسییەکان

کوردستان TV
100%

هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی یەمەن ڕایگەیاند، هێرشێکی درۆنییان بۆ سەر پێگەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان ئەنجام داوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سێ ڤیدیۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاند: "ئەم دیمەنانە پەیوەستن بە هێرشی هێزەکانی ناوچە سەربازییەکانی شەشەم و حەوتەم دژ بە گرووپە میلیشیاکانی حووسی و پێگەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان".

سوپای یەمەن سەر بە حکوومەتی ئەم وڵاتەیە کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وەک حکوومەتی یاسایی ئەو وڵاتە دانپێدانراوە و لە هەفتەکانی ڕابردوودا چەندین هێرشی دژ بە حووسییەکانی سەر بە ئێران ئەنجام داوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.