Erbil 31°C دووشەممە 24 ئاب 23:37

سبەی قورسترین سزا لە مێژوودا بەسەر ئێران دەسەپێنرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی سبەی دووشەممە سەپاندنی قورسترین سزا لە مێژوودا بەسەر ئێران رابگەیەنێت، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت سزاكە سەر ناگرێت.

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا سبەی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆنەوە ئەو سزا قورسە رادەگەیەنێت كە بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێت، تا ئێستاش زانیاری لەسەر جۆری سزاكە و ناوەڕۆكەكەی رانەگەیەنراوە.

سەبارەت بەم هەوڵەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هەڕەشەکانی واشنتۆن بۆ سەپاندنی سزای ئابووری بوونەتە سیناریۆیەکی دووبارەکراوە. عێراقچی هەروەها بڕیارەکانی ئیدارەی ئەمریکای بە نیشانەی بێ هیوایی زیاتر وەسف کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە کە دەبێت ئەمریكا هەوڵی چارەسەرێك بدات کە لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەرەف بێت، نەك سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێ.

ئاماژەی بەوەش کرد کە پەنابردنی واشنتۆن بۆ تەکتیکە کۆنەکان بە سەپاندنی سزا لە شوێنی ئۆپراسیۆنی سەربازی، ئاماژەیە بۆ لاوازیی هەڵوێستیان.

ئەم هەوڵەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە کاتێکدایە کە ماوەیەكە ئابووریی ئێران ڕووبەڕووی گوشارێکی زۆر بووەتەوە بەهۆی سزای نێودەوڵەتییەکانەوە، ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە بەهۆی شەڕەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.