Erbil 31°C شەممە 22 ئاب 19:52

دادگای فیدڕاڵی ئه‌مریكا بڕیارەکەی ترەمپی بۆ قەدەغەکردنی ڤیزە بۆ هاووڵاتییانی 75 وڵات هەڵوه‌شانده‌وه‌

100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ی ئاب، دادوەرێکی دادگای فیدراڵی ئەمریکا بڕیاریدا به‌ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی دۆناڵد تره‌مپ ‌كه‌ ڕایگه‌یاند بوو، هاووڵاتییانی 75 وڵاتی جیهان نابێت داوای نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە ئەمریکا بکەن، ئەمەش زەربەیەک بوو له‌ هەڵمەتی دۆناڵد ترەمپ دژی کۆچبەرانی وڵاته‌كه‌ دەدات.

له‌ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ناوچەی باشووری نیویۆرک کە دوێنێ هەینی دەرچووە هاتووه‌، دادوەر جانێت ڤارگاس بڕیارەکەی بە "نایاسایی" وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە، مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو دەسەڵاتانەی تێپەڕاندووە کە بەپێی یاسا پێی دراوە کاتێک بڕیارەکەی دەرکردووە.

ئەم بڕیارە کە لە مانگی یەکەوە کەوتووه‌ته‌ بواری جێبەجێکردنەوە بووەته‌ هۆی ڕاگرتنی داواکاری ڤیزەی کۆچبەریی بۆ هاووڵاتییانی 75 وڵات، لەوانە ئەفغانستان، بەرازیل، میسر، ئێران، عێراق، نەیجیریا، سۆماڵ، تایلەند و یەمەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو کاتەدا ڕایگەیاندبوو، کە بڕیارەکە بۆ دڵنیابوون بووه‌ لەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە وڵاتانی مەترسیدارەوە دێن، بەرنامەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی ئەمریکا خراپ بەکارنەهێنن و نه‌بنه‌ هۆی بارگرانی لەسەر پارەی گشتی.

بەڵام ڤارگاس ئاماژەی بەوە داوه‌، کە بەرپرسانی کونسوڵگەریی بە هەڵە ڕێنمایی کراون کە ڤیزەی کۆچبەران ڕەتبکەنەوە، تەنها بە پشتبەستن بە وڵاتی ڕەسەنی داواکارەکە، تەنانەت لەو حاڵەتانەی کە داواکاران هەموو مەرجەکانی دیکەیان بەدیهێناوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.