Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 04:10

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو تاڵب مۆریاسی دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوانەی خوالێخۆشبوو تاڵب عەبدوڵا سەعید، ناسراو بە (تاڵب مۆریاسی) کرد و هاوخەمیی بە خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەکەیان گەیاند و بە پێزانینەوە ئاماژەی دا بە خەبات و ماندووبوونی خوالێخۆشبوو لەپێناو کورد و کوردستاندا.

لای خۆیانەوە خانەوادەی خوالێخۆشبوو تاڵب مۆریاسی، زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانییان کرد و ئەو پەیوەندی و بەسەرکردنەوەیەی جەنابیانیان بە سەبووری و دڵنەواییەکی گەورە بۆ بنەماڵەکەیان دانا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.