Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 18:12

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەلا جەرجیس هەولێری سوپای سەرۆك بارزانی دەكەن

100%

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەلا جەرجیس هەولێری پەیامێكی سوپاس و پێزانینیان بڵاو كردەوە و تێیدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد.

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەلا جەرجیس هەولێری لە پەیامەكەدا ئاماژەیان بەوەداوە كە پەیامەكانتان و بەشداریكردنتان لە پرسەی باوكمان، لە خەم و ماتەمینی كەم كردینەوە.

دەقی پەیامی سوپاسگوزاری بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەلا جەرجیس هەولێری:-

بسم الله الرحمن الرحيم (وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ أُوْلَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ)

سوپاسنامە..

بە ناوی بنەماڵەی خوا لێخوشبوو مامۆستا (مەلا جەرجيس ئیبراهيم هەولێری) سوپاسی بێ پايانمان ئاراستەی ڕێزداران:

جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی

كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان

كاك مسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی كوردستان

هەروەها بەرپرسانی حكوومی و حزبی و لایەنە سیاسییەكان و مامۆستایانی ئايینی و سادات و شێخانی تەریقەت و پياوانی ئایينی مەسیحی و نەتەوە جياوازەكان و دانیشتووانی شاری هەولێر و دەوروبەری بە هەموو چين و توێژەكان و كوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات دەکەین كە بە شێوازی جۆراوجۆر لە پرسەی باوكمان بەشدارییان كرد.

بەشداریتان لە خەم و ماتەمینی کەم کردینەوە.

لە خوای پەروەردگار داواكارين كۆچکردووانی هەموو لایەکمان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا لله وانا اليه راجعون

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو

مامۆستا مەلا جەرجيس ئیبراهيم هەولێری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.