Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 18:22

زانکۆی سەلاحەدین ساڵنامەی نوێی خوێندنی 2026-2027ـی بڵاوکردەوە

100%

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین ساڵنامەی نوێی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 ڕاگەیاند، کە تێیدا وادەی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان، تۆمارکردنی قوتابییان و دەستپێکی وانەکان دەستنیشانکراون.

بەپێی ساڵنامە نوێیەکە، ڕۆژی 1ـی 9ـی 2026 وەک وادەی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان دیاریکراوە. پێویستە سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین کە ژمارەیان 2600 مامۆستایە، لەو بەروارەدا سەردانی بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی ڕێکارە کارگێڕی و زانستییەکان.

لە بەشێکی دیکەی ساڵنامەکەدا هاتووە، لە نێوان 6 تاوەکو 12ـی 9ـی 2026، پڕۆسەی تۆمارکردنی قوتابییان بۆ مۆدیۆڵەکانی خوێندن بەڕێوەدەچێت. هەروەها ڕۆژی 13ـی 9ـی 2026 وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خوێندنی سمیستەری پایزە دیاریکراوە و پێویستە سەرجەم قوتابییان لە هۆڵەکانی خوێندن ئامادەبن.

سەبارەت بە کاروباری ناوخۆیی و خزمەتگوزارییەکان، ئۆفیسی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان ڕایگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی 1ـی 9 تاوەکو 10ـی 9ـی 2026، پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەناوەخۆییەکان ئەنجام دەدرێت و قوتابییان دەتوانن لەو ماوەیەدا مامەڵەی وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون بکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە زانکۆی سەلاحەدین بۆ پشووە فەرمییەکان، پابەندی ئەو خشتەیە دەبێت کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.