پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند، كە ئەمڕۆ چوارشەممە بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر بەڕێوەبەری بانكی سەیدسادق و برینداری كردبوو، هێرشكارەكە كارمەندێكی بانكەكەیە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس لە ڕووداوەكە لەناو بانکی سەیدسادق، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
راشیگەیاند: دەرکەوت لەلایەن كارمەندێكی بانكی سەیدسادقەوە هێرشكراوەتە سەر بەڕێوەبەرەكەی و بریندارکراوە.
هەروەها رایگەیاند: بڕیاری دادوەر بۆ ڕووداوەکە وەرگیرا و تۆمەتبار (و، ح، ع) بەپێی ماددەی (230) لە یاسای سزادان ڕاگیرا.
پۆلیسی سلێمانی جەختیشی كردەوە كە ئێستا بنکەی پۆلیسی سەیدسادق پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە ڕێکخستووە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.