گەنجێکی 20 ساڵان لە بەنداوی بەستۆرە خنکاوە و دوای یەک کاتژمێر و نیو لەگەڕان ئینجا توانرا بدۆزرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاوی کردەوە کە گەنجێک لە بەنداوی بەستۆرە خنکاوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی بەرگریی شارستانیی، گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵانە و لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوەکەدا خنکاوە.
بەرگریی شارستانیی هەولێڕ دەڵێت: کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێراوە لە خنکانی گەنجەکە ئاگادار کراینەوە و ڕاستەوخۆ گەیشینیە شوێنی مەبەست و تەرمەکە لەلایەن تیمی ژێر ئاوی خەبات لە کاتژمێر 8:00 دۆزرایە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی، تەرمەکە راستەخۆ ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری پشت خنکانەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.