Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 16:49

دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون كۆ دەبنەوە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە رەنگە ئەمساڵ لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکور کۆببێتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەنووسان لەبارەی ئەوەی كە ئایا بەنیازە لە ساڵی 2026 لەگەڵ کیم جۆن ئوون کۆببێتەوە، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی فرۆکەخانەیەکی نوێی هێلیکۆپتەر کە لەناو کۆشکی سپی دروستكراوە، ڕایگەیاند: بەڵێ، وا دەکەم.

بەپێی زانیارییەكان ڕەنگە کۆبوونەوەکە لە مانگی تشرینی دووەم (مانگی 11)ی داهاتوو لە پەراوێزی لووتکەی (ئەپیک) (كۆڕبەندی هاوکاریی ئابووریی وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن) لە وڵاتی چین ئەنجام بدرێت.

دۆناڵد ترەمپ لە میانی خولی یەكەمی سەرۆکایەتی ئەمریكا (2017-2021) سێ جار لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون رابەری كۆریای باكور کۆببوونەوە.

پێش دۆناڵد ترەمپ، هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا لە مێژوودا لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور کۆنەببووەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.