ئه‌مڕۆ چوارشەممە 19ی ئاب، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی توندی لە لێدوانەکانی ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیل گرت کە ڕایگه‌یاندبوو، پێویسته ئیسرائیل هەموو شەوێک لە خاکی غەززە 30 یان 40 کەس بکوژێت.
ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی گۆتێرێس رایگه‌یاندووه، "ئەم لێدوانانە ترسناکن. پڕن له توڕەیی نامرۆڤانە و مەترسیدارن.
ڕاشیگه‌یاندووه، ئێمە بێ دوو دڵی ئه‌م جۆره لێدوانه نا به‌رپرسانه‌یه ئیدانە دەکەین كه له ده‌ره‌وه‌ی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ده‌شڵێت، وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌وڵی به‌رده‌وام داین كه هاووڵاتییانی سڤیل له‌سه‌ر سنووره‌كانی كه‌رتی باشوور له نێوان غه‌ززه و ئیسرائیل نه‌بنه قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.