Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 06:04

عەلی زەیدی لە بەغدا لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا، پێشوازی لە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای کۆماری ئیسلامیی ئێران (پەرلەمان) و شاندێكی یاوەری کرد.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: لە دیدارەکەدا تاوتوێی ھاوکارییەكان و کاری بەکۆمەڵ و ڕێگاکانی بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا کرا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و گەلانی دراوسێ بکات.

عەلی فاڵح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە قووڵیی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوە، لەگەڵ ئەو پەیوەندی و هاوبەشییە مێژوویی و جوگرافی و ئاینییانەی هەردوو وڵات کۆدەکاتەوە، هەروەها ستایشی هەڵوێستە پشتگیرییەکانی ئێران بۆ عێراق کرد، لەگەڵ ئەو هاوکارییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشکەشی عێراقی کرد لە کاتی جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش.

لای خۆیەوە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی بۆ عێراق دەربڕی، بەهەمانشێوە هەوڵەکانی حكوومەتی عێراقی لە پێشوازیکردن و خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئێرانی لە کاتی زیارەتی چلەی ئیمام بەرز نرخاند.

محەمەد باقر قالیباف جەختیشی لە پەرۆشی وڵاتەکەی لە بەردەوامی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاریی نێوانیان كردەوە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی عێراق و ئێران بهێنێتە دی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.