ئەمڕۆ سێشەممە حاڵەتێكی نوێی تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای نەینەوا تۆمار كرا، تووشبووەكە پیاوێكە و خەڵكێ شارۆچكەی گەیارەیە.
فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە: حاڵەتێکی پشتڕاستکراوەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای نەینەوا تۆمار كرا، تووشبووەكە پیاوێکی تەمەن 43 ساڵەیە و خەڵکی ناوچەیەکی کشتوکاڵیی سەر بە شارەدێی گەیارەیە.
راشیگەیاند: دۆخی تەندروستی تووشبووەکە جێگیرە و دوای پشتراستكردنەوەی حاڵەتەكەی گوازراوەتەوە بۆ چاودێری چر لە نەخۆشخانەی نەینەوا بۆ وەرگرتنی چارەسەر و چاودێری پزیشکی پێویست.
فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا ئاشكراشی كرد کە لەم ساڵەدا (2026) ئەمە چەندین حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونە لە سنووری پارێزگای نەینەوا تۆمار دەكرێت، سەرجەم حاڵەتەكانیش بە ڕێگەی جیاواز لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.