Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 21:08

بزوتنەوەی گۆڕان: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر شاری هەولێر دەکەین

100%

بزوتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆی سەر دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و جەخت دەکاتەوە کە ئەو هێرشانە ڕاستەوخۆ ئاسایشی هاووڵاتییان، سەقامگیریی ناوخۆیی و سەروەریی دامەزراوەکانی هەرێم دەکەنە ئامانج.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە؛

بەیاننامەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی پێشێلکاری ئەمنی بووەوە، کاتێک لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە هەولێر. 

ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنی و دەستدرێژییانە دەکەین، کە ڕاستەوخۆ ئاسایشی هاوڵاتیان، سەقامگیریی ناوخۆیی و سەروەریی دامەزراوەکانی هەرێم دەکەنە ئامانج.

١٧ی ئابی ٢٠٢٦

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.