Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 17:29

ئەو تۆمەتبارەی سێ كارمەندی دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی بریندار كردبوو دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە ئەمڕۆ یەكشەممە تەقەی لە كارمەندانی ئەو كۆمپانیایە كردبوو كە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی دروست دەكەن.

ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "سەبارەت بە دروستبوونی کێشە و ئاڵۆزی و ڕێگریکردن لە کۆمپانیای جێبەجێکاری دروستکردنی پرۆژەی (پشتێنەی سەوزایی) شاری هەولێر کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی بەحرکە، لەلایەن چەند هاووڵاتییەکی ئەو سنوورە ڕێگری لە کارمەندانی کۆمپانیاکە کراوە و هێرش کراوەتە سەریان.

ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەكە سێ لە کارمەندانی کۆمپانیاکە برینداربوون .

هەروەها رایگەیاند: لەسەر ئەم ڕووداوە ئەو تۆمەتبارەی تەقەکانی کردبوو بەناوی (م. ت. ت)، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.