حكوومەتی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی و كەمی داهات و بەردەوامی دابەشكردنی مووچە، ڕێنمایی نوێی دەركرد.
لە نووسراوێكی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كە چەند رۆژێك پێش ئێستا دەركراوە، هاتووە: لەسەر رێنمایی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە باج و ڕسووماتی گومرگی پێشوەختە لە سەرجەم حەواڵە داراییەكانی دەرەوە وەربگیرێن.
هەروەها هاتووە: رێنماییەكە لە 1ی ئەیلوولی داهاتوو (1/9/2026) دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: ڕێنماییەكە لە كۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەردراوە و ئامانج لێی پارێزگاریكردنە لە سامانی گشتی و رێگریكردن لە بەفیڕۆدان و باش بەكارهێنانی سەرچاوەكانی دەوڵەتە.
ئەم بڕیارەی حكوومەتی عێراق بۆ ئەوە دەركراوە كە ماوەیەكە عێراق بەدەست قەیرانی دارایی و كەمی داهات و دابەشكردنی مووچەدا دەناڵێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.