Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 18:08

ئیسرائیل كوژرانی دووه‌م فه‌رمانده‌ی باڵای حزبوڵلای ڕاگه‌یاند

100%

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 16ی ئاب، ئیسرائیل له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی ئه‌منی توندا كوژرانی دووه‌م فه‌رمانده‌ی باڵای حزبوڵای له‌ لوبنان پشتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كه‌رتی باشووردا كراوه‌ته‌ ئامانج، ئه‌وه‌ش به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ ئێرانن و بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر سنووره‌كانی ئیسرائیل.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی، "هیچ سنوورێك لە هیچ گۆڕەپانێکدا بە نائارامی بەجێناهێڵین، بە هەموو هێزمان بەرگری لە سەرباز و هاووڵاتییه‌ مەدەنییەکانمان دەکەین".

ده‌شڵێت : ده‌ستی هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌بڕین كه‌ بیانه‌وێت ئازارمان پێبگه‌یه‌نن.

بەگوێرەی گوتەی دەسەڵاتدارانی لوبنان، ڕۆژی شەممە 11 کەس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ باشووری لوبنان کوژران، ئەمەش کوشندەترین هێرش بووه‌ لەو کاتەوەی هەردوو وڵات ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیان واژۆکردووه بە نێوەندگیری ئەمریکا ‌.

لای خۆیه‌وه‌، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پڕ تەقینەوەی بۆ كوژرانی دوو فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ی حزبوڵلا به‌كارهێناوه‌ له‌ كه‌رتی باشووری لوبناندا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سوپای ئیسرائیل، یەکێک لەوانەی لە هەڵمەتەکانی دوێنێ شەممەدا کوژراوه‌، حەسەن عەلایە کە فەرماندەیەکی باڵای یەکەی بەدری حزبوڵڵا بووە و دەستی هەبووە لە هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو هێزەکانی ئیسرائیل.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.