ئهمڕۆ پێنجشەممە13ی ئاب، کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگهیاند، پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئیسرائیل دهكهن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی نوێنهرایهتیی یهكێتی ئهورووپا له دەروازەی سنووریی ڕەفح لە نێوان کەرتی غەززە و میسر تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2027.
نوێنەرایەتی مەدەنی EUBAM لە ساڵی 2005 دامەزرا بۆ یارمەتیدانی چاودێریکردنی پەڕینەوەی ناوچهی سنووری له نێوان غهززه و میسر، بەڵام بۆ ماوەی نزیکەی دوو دەیە بە هەڵپەسێردراو و ناچالاک مایەوە، ئەمەش دوای دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە لەلایەن حەماسەوە لە ساڵی 2007.
دەروازەی ڕەفح لە مانگی شوباتدا بەشێکی لەژێر چاودێری ئەوروپیدا کرایەوە، دوای ئەوەی چەند مانگێک لە داخستنی لە ماوەی جەنگدا.
کاڵاس ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی نوێنەرایەتی ئهندامانی یهكێتیی ئهورووپا بۆ هاوکاریی سنوورەکان و نوێنەرایەتی پۆلیسی مەدەنی و پشتیوانی یاسا تا 30ی حوزەیرانی 2027.
كالاس، ستایشی بڕیارەکەی کرد و لەڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێکس"ەوە بە "هەنگاوێکی گرنگ دوای چەند مانگێک لە وهستانی دانوستانی دیپلۆماسی وەسفی کرد. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمه لهوێین بۆ کاراترکردنی خاڵەکانی پەڕینەوە و یارمهتیدانی خهڵكانی سڤیل، هەروەها پشتگیریکردن لە پۆلیسی فەلەستین و بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.