Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 22:50

بەشێك لە كارمەندانی كەشتی ئەبراهام لینكۆڵن بەهۆی شەڕی ئێران هەوڵی خۆكوشتنیان داوە

100%

بەهۆی درێژبوونەوەی شەڕی ئێران و زیادكردنی ماوەی ئەركەكانیان، زۆرێك لە كارمەند و سەربازانی كەشتی جەنگی (یوو ئێن ئێس ئەبراهام لینكۆڵن)ی ئەمریكی ئەوەندە بێزار بوونە كە هەوڵی خۆكوشتنیان داوە.

رۆژنامەی (میلیتاری تایمز)ی ئەمریکی بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە كارمەند و دەریاوانانی کەشتیی جەنگیی (یو ئێن ئێس ئابراهام لینکۆڵن) کە ماوەیەكی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون، بەهۆی درێژبوونەوەی ماوەی ئەرکەکەیانەوە هەوڵی خۆکوژییان داوە ئەویش لە ڕێگەی خۆهەڵدانە خوارەوە لە کەشتییەکەوە.

نزیکەی 5000 دەریاوان و سەربازی هێزی دەریایی ئەمریكا لەسەر پشتی كەشتی جەنگی ئەبراهام لینكۆڵن کار دەکەن، ئەو كارمەندانە زیاتر لە 8 مانگە لەناو دەریا و لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماونەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بڕیاربوو ئەرکی کەشتییەکە لە مانگی ئایاری ڕابردوو کۆتایی پێبێت، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکان و دووبارە دەستپێكردنەوەی شەڕی ئێران، ئەرکەکەیان بۆ ماوەیەکی نادیار درێژکرایەوە.

کەشتیی (یو ئێن ئێس ئابراهام لینکۆڵن) لە رۆژی 21ی کانوونی دووەمی ڕابردووەوە وەک بەشێک لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران، لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر كراوە.

فەرماندەیی کەشتییەکە بە بڕیاری هێزی دەریایی ئەمریکا، بەردەوام چاودێری دۆخی دەروونی كارمەندەكان دەکات و تیمی پسپۆڕی دەروونی، پیاوانی ئایینی و پزیشکی فریاگوزارییان بۆ دابینکردوون.

هێزی دەریایی ئەمریکا تا ئێستا ئاماری ئەو كارمەندانەی ئاشکرا نەکردووە کە لەسەر کەشتیی (یو ئێن ئێس ئابراهام لینکۆڵن) هەوڵی خۆهەڵدان و خۆكوشتنیان داوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.