ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 12ی ئاب، ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی رووسیا له كاتی مانۆڕێكی سه‌ربازیدا رایگەیاند، هاوپەیمانی ناتۆ لە زەریای هێمن و ئاسیا دەسەڵاتی خۆی فراوان دەكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوو بدات ڕووسیاش وەك وەڵامی تۆڵەكردنەوە دەست بەسەر كەشتییەكانی وڵاتانی رۆژئاوادا ده‌گرێت.
میدیاكانی رووسیا بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، لە كاتی بەڕێوەچوونی مانۆرێكی سەربازی لە دوورگەی سخالین لە به‌ری رۆژهەڵاتی رووسیا، ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی رووسیا لێدوانی داوە و هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكانی رۆژئاوای كردووە.
پووتین له قسه‌كانیدا به تۆنێكی به‌رز رایگه‌یاندووه، "ناتۆ لە زەریای هێمن و ناوچەكانی ئاسیا خه‌ریكی فراوانكردنی دەسەڵاته‌كانیه‌تی، ده‌شڵێت ئه‌وان بۆ ئه‌مه بێده‌نگ نابن و به تووندی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه."
راشیگه‌یاندووه: ڕووسیا بۆ ئه‌مه سڵ ناكاته‌وه له‌وه‌ی كه دەست بەسەر كەشتییەكانی ڕۆژئاوادا بگرێت، ئه‌وه‌ش وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ پاوانخوازییه‌كانی ناتۆ.
شاره‌زایان بۆچوونیان وایه، كه پووتین نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێرشێك بۆ سەر ئەندامێكی ناتۆ ئەنجام بدات بۆ ئەوەی تواناكانی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ" تاقی بكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.