ئه‌مرۆ چوارشەممە 12ی ئاب، بیست و شەش وڵاتی ئه‌ورووپا و جیهان لەوانه، بەریتانیا و فەرەنسا و هەروەها وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بەردەوامیی له‌سێداره‌دانی خۆپیشاندەران و هاووڵاتییانی ئێرانیان شه‌رمه‌زار كرد كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێستای حكوومه‌تی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت، به نیگه‌رانییه‌وه له ڕه‌وشی مافی مرۆڤ ده‌ڕوانن له‌و وڵاته‌دا.
وڵاتانی به‌شدار له به‌یاننامه‌كه ڕایانگەیاندووە: کە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان بۆ بێدەنگکردنی ڕەخنە و ترساندنی خه‌ڵك و پێکهاتەکان و سزادانی ئەو کەسانەی کە مافە بنەڕەتییەکانیان زه‌وتكراوه بەتەواوی ناڕەوایە و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
هه‌ر 26 وڵات له‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌دا داوایان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، دەستبەجێ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و بەبێ دواکەوتن هەموو کەسانی دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانه‌كانیش ئازاد بكات.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی به‌شداری كردنیان له خۆپیشاندانه خۆڕسه‌كه‌كانی شاره‌كانی ئێران بۆ داواكردنی ماف و خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌زاران هاووڵاتیی ئێرانی ده‌ستگیركران وده‌یان كه‌سیش له‌و خۆپیشانده‌رانه به تۆمه‌تی جیاواز ڕووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.